ڤیان سه‌بری: بڕیاری ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌رێنییه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری ناردنی بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، رێگاچاره‌یه‌كی كاتی و هه‌نووكه‌ییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌نگاو و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌رێنییه له په‌یوه‌ندییه دارایی و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به بڕیاری ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئومێدێكی گه‌ڕانده‌وه و هه‌وڵێكی جیددی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه له ئاستی خواستی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌نگاو و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌رێنییه له په‌یوه‌ندییه دارایی و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، هه‌موو به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق به‌تایبه‌ت سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، جه‌ختیان كردبووه‌وه كه نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ به بابه‌ته سیاسییه‌كان نه‌كرێت. گوتیشی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش پێشوازییه‌كی گه‌رم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرا، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقیش بڕیاری له‌سه‌ر داوه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه بووه.
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه. روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به نه‌وت پابه‌ند بووه به پێدانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به حكومه‌تی فیدڕاڵی، به‌ڵام سۆمۆ ته‌نیا 85 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی وه‌رگرتووه، هاوكات به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی داهاته سنوورییه‌كان یان نانانهوتییهكان بداته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وان داوای هه‌مووی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن! بۆیه به‌م شێوه‌یه روون ده‌بێته‌وه، میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه ئاڵۆزه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه و قه‌یران بووه‌ته‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و قه‌یرانه ده‌بوو، هه‌نگاوێك بنێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و شاندی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له ئه‌نجامدا بڕیاری ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 هه‌زار ملیاری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌نووكه‌یی و به شێوه‌ی كاتی لێكهوتهوه.
سه‌باره‌ت به بانگهێشتی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كه بڕیار وایه سبه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان ببن، ڤیان سه‌بری دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له كار و پابه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی خۆی دڵنیایه، بۆیه چوونی وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له شه‌فافیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی ژماره و ههژمارهكانییهتی به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه. روونیشی، كرده‌وه تا ئێستا دیار نییه دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت یاخود نا. گوتیشی، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی هاتنه‌ئارای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌نگدان به پڕۆژه یاساكه‌ی.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه به دابینكردنی نه‌ختینه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌ردوو حكومه‌ت دایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
عه‌وادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ردوو بانگی ره‌شید و رافیده‌ین و بانكی (تی بی ئای)، بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. روونیشیكرده‌وه دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به سێ سلفه‌ی جیاواز ده‌بێت و هه‌ر سلفه‌یه‌ك بڕه‌كه‌ی 700 ملیار دیناره و بۆ مانگه‌كانی ئهیلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م ده‌بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، كه ئه‌مه بۆ ساڵی 2024 به هه‌مان شێوه ده‌بێت، واتا هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، پێداچوونه‌وه بۆ هه‌مووان ده‌كرێت.
باسم عه‌وادی جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بانكانه ده‌كات كه پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ن. دوپاتیشكرده‌وه، كه دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
عه‌وادی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، هاوكات رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان و ناوه‌ڕۆكی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی كراوه.
ئەمڕۆ (یەکشەممەمه 17ـی ئەیلوولی 2023) پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئاراستەیەک هەبوو کە ئەنجومەنی وەزیران تەنها بڕی 600 ملیار دینا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیرە کوردەکان هەوڵێکی چڕیان دا، تاوەکو بڕەکە بەرزکەنەوە بۆ 700 ملیار دینار، دواتریش لەلایەن وەزیرەکانەوە دەنگ لەسەر 700 ملیار دینار درا، بۆ ماوەی سێ مانگ."
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.