سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق تاوتوێی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن و جەختیش لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەمووان کردەوە.

ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه (17ـی ئەیلوولی 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر - به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى‌ هاوبه‌شى نێوانيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، ئاماژەشيان به‌ رۆڵى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد و داكۆكييان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه‌.‌

هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.