سه‌باح سوبحی: بڕیاری ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه له سبه‌یه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان له سبه‌یه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و ده‌شڵێت، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، خۆڕاگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزی فراكسیۆنه‌كان سێ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به به بڕیاری ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی بڕیاری ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه پێویستی به رێكار و رێنمایی نوێ هه‌یه. گوتیشی، رێكاره‌كان سه‌رجه‌مییان رۆتینین و به‌پێی بڕیاری ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له سبه‌یه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌ستكه‌وتێكه و به‌هۆی سێ هۆكاره‌وه بووه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه بۆ به‌رگریكردن له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات یه‌كڕیزی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و وه‌ستانیان له پشت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها خۆڕاگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته.
سه‌باح سوبحی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، كه حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و بابه‌ته دیوانی چاودێری فیدڕاڵی و دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه فشاری زیاتر و بیانووی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بگرن، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه ئه‌و فشارانه‌یان به‌رده‌وام زیاتر كردووه.
روونیشیكرده‌وه، له راستیدا فشاره‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه هێشتا كه‌م بكرێته‌وه، له كاتێكدا عێراق به خۆی به ته‌نیا له‌م ساڵدا زیاتر له 750 هه‌زار كه‌سی دامه‌زراندووه و باری ئابووری سه‌ر حكومه‌تی قورس كردووه و نایه‌ن ئه‌و به‌راورده له نێوان خۆیان و هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.
سه‌باح سوبحی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌غدا لیستێكی تایبه‌ت به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه و لیسته‌كه كۆنه، بۆیان پێیان وایه له دوای ئه‌و لیسته كۆنه هه‌ر كه‌س له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرابێت، به لای ئه‌وانه‌وه هه‌ژمار ناكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مووچه ده‌نێرن، له كاتێكدا ئه‌وه په‌یوه‌ندی له شایستهكانهوه هه‌یه و كه له‌سه‌ر رێژه و ژماره‌ی دانیشتووان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له ساڵی 1997ـوه سه‌رژمێری له عێراق نه‌كراوه، بۆیه بۆشاییه‌كه‌ی له‌لای ئه‌وانه‌وه دروست بووه.
ئەمڕۆ (یەکشەممەمه 17ـی ئەیلوولی 2023) پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئاراستەیەک هەبوو کە ئەنجومەنی وەزیران تەنها بڕی 600 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام وەزیرە کوردەکان هەوڵێکی چڕیان دا، تاوەکو بڕەکە بەرزکەنەوە بۆ 700 ملیار دینار، دواتریش لەلایەن وەزیرەکانەوە دەنگ لەسەر 700 ملیار دینار درا، بۆ ماوەی سێ مانگ."
کۆی گشتی پارەکە وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی پێ دا، "دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، کە پێدەچێت بەیەکەوە بە هەرێمی کوردستان بدرێت، هەروەها پارەکە لەلایەن هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دابین دەکرێت. رەنگە بەهۆی رێکارەکانەوە دوو رۆژی دیکە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.