ئیخڵاس دلێمی: هەندێک لایەن دروستبوونی پارێزگایەکی نوێ بە مەترسی دەزانن بۆیە دانیشتنەکەی پەرلەمان دواخرا
K24 - هەولێر
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان دواخراوە، چونکە هەندێک بڕگەی تێدایە یەکێک لەوانە بەپارێزگا بوونی هەڵەبجەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لایەن بڕوایان وایە دروست بوونی پارێزگایەکی نوێ مەترسی هەیە.
ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆیە دانیشتنی پەرلەمان دواخراوە، چونکە هەندێک بڕگەی تێدایە یەکێک لەوانە بەپارێزگا بوونی هەڵەبجەیە، بەپێی زانییارییەکانیش هەندێک لایەن بڕوایان وایە دروست بوونی پارێزگایەکی نوێ مەترسی هەیە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ناسنامەی ئەوپارێزگایە، منیش بروام وایە ئەوانیش لەدانیشتنەکە دەیانەوێت هەندێک قەزا ببێتە پارێزگا.
سەبارەت بەناردنی 700 ملیار دینارەکە دلێمی گوتیشی: وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە ئەو پارەیە بخاتە سەر هەژماری بانکەکان، تا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پێ دابین بکرێت، لە چەند رۆژی داهاتووشدا کە سبەی یان دووسبەی ئەو بڕە پارەیە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: لە سەرەتادا ئەوان 500 ملیار دینارییان دیاریکردبوو، بەڵام کە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان هاتنە بەغدا، توانیمان بڕەکە زیاد بکەین بۆ ماوەی سێ مانگ، ئەمەش وەکو قەرز رەوانە دەکرێت.