شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سبه‌ی یان دووسبه‌ی 700 ملیار دیناره‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی یان دووسبه‌ی بڕی 700 ملیار دیناره‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت نه‌فه‌سێكی شۆڤێنیانه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرنگ بوو، هاوكات یه‌كڕیزی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش بۆ داواكردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خدار بوو.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه به قه‌رز گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوور بوو له‌سه‌ر داواكردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو پێشنیازی خسته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان ناردنی 800 ملیار دینار بوو بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی كاتی، دووه‌میشیان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجییه راسته‌قینه‌كان جیابكرێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق روونیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای كرد بڕی 800 ملیاره‌كه به‌شێوه‌ی قه‌رز بێت و هیچ سوویێكی نه‌چێته سه‌ر و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت، به‌ڵام عێراق بڕه‌كه‌ی بۆ 700 ملیار دینار كه‌م كرده‌وه و له بری شه‌ش مانگدا كردییانه سێ مانگ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رگایه‌كه و چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیكه‌ی لێ ده‌كرێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، ئاماژه‌كان بۆ ناردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا بڕیاری له‌سه‌ر داوه ئه‌رێنین و ره‌نگه به خێرایی بگات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان بارودۆخی ئابووری و بژێوی خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن. پێشبینیشی كرد كه سبه‌ی سێشه‌ممه یان رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و بڕه پاره‌یه بچێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه هیچ رێگرییه‌كی یاسایی بۆ ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئارادا نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه رێگری له ناردنی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن، پاساو و تانه‌كانیان چونكه نایاسایین بۆیه ناتوانن رێگری بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه قه‌رز بدات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی دواخستنی ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گوتی، نه‌فه‌سێكی یه‌كجار شۆڤێنیانه هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. روونیشیكرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وه‌ته‌ی پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری یه‌كه‌می و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له تێپه‌ڕینی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن. گوتیشی، دانیشتنه‌كه و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه دواخراوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پڕۆژه‌یاساكه نه‌ك به‌كراوه‌یی، به‌ڵكو بۆ سبه‌ی دواخراوه و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش قبووڵ ناكه‌ن ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاساكه دوابخرێت، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش تێك ده‌چن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2023) باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه به دابینكردنی نه‌ختینه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌ردوو حكومه‌ت دایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
عه‌وادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ردوو بانگی ره‌شید و رافیده‌ین و بانكی (تی بی ئای)، بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. روونیشیكرده‌وه دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به سێ سلفه‌ی جیاواز ده‌بێت و هه‌ر سلفه‌یه‌ك بڕه‌كه‌ی 700 ملیار دیناره و بۆ مانگه‌كانی ئه‌یلوول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م ده‌بێت.