نادال: ده‌مه‌وێت ببمه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید

رافاییل نادال تێنسزانی ئیسپانیا
رافاییل نادال تێنسزانی ئیسپانیا

ڕافایل نادال، ئەفسانەی تێنسی ئیسپانیا، بەڕاشکاوی خواستی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیا ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: له‌ ئێستاوه‌ بۆ هاوینی داهاتوو پێشوازی له‌ هاتنی كلیان ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید ده‌كه‌م.

رافاییل نادال تێنسزانی ئیسپانیا خاوەنی 22 نازناوی گراند سلام له‌ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی Movistar Plus ئیسپانیا باسی دۆخی پێكانه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كان كرد، هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی زۆری قسه‌كانیشی له‌باره‌ی ریال مه‌درید بوو.

نادال له‌ وڵامێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حەز ده‌كات ببێتە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، ده‌ڵێت: من ئەم خەونەم نییە، بەڵام حەز دەکەم رۆژێكدا بێت رووبدات، ئەمڕۆ بۆ مه‌به‌سته‌ هیچ شتێک نییە بیڵێم، چونکە ئێستا ریال مه‌درید باشترین سه‌رۆكی هه‌یه‌ كه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێزه‌.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانە دڵخوازەکەی، نادال ده‌ڵێت: ڕیاڵ مەدرید یانه‌ دڵخوازه‌كه‌ی منداڵیمه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ی بە باشی دەستیپێکرد، بەڵام ئێمە لە سەرەتای وەرزداین، پێکانە کاریگەرەکانی وەک کۆرتوا و میلیتاو هەن، بەڵام گرێبەستی سەرسوڕهێنەریش هەبوون وەک بێلینگهام، پێموایه‌ هێشتا ریال مه‌درید پێویستی به‌وه‌یه‌ هێڵی هێرشبه‌ری به‌هێزتر بكات.

نادال له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی كلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی: له‌ ئێستاوه‌ باوه‌ش بۆ هاتنی كلیان ئێمباپێ ده‌كه‌مه‌وه‌، چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌درید بكات، كێ هه‌یه‌ ئێمباپێی مباپی خۆش نه‌وێت، هه‌موو مه‌دریدییه‌كان به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێته‌ ریال مه‌درید پێشوازی لێ ده‌كه‌م و هەست بە سوپاسگوزاری دەکەم".

نادالی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند ساڵی 2024 دوایین ساڵی ئه‌و ده‌بێت له‌ ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كان و واز له‌ یاریكردن ده‌هێنێت و پلان بۆ ژیانێكی نوێ داده‌نێت.