ساموێڵ والبێرگ: تێڕوانینمان بەرامبەر کورد ناگۆڕێت
گوته‌بێژی عه‌ره‌بی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا: پەیوەندیمان لەگەڵ کورد دۆستانەیە
K24 - نیویۆرک
ساموێڵ والبێرگ، گوته‌بێژی عه‌ره‌بی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تییه و گۆڕانكاری له‌و تێڕوانینه‌مان به‌رانبه‌ر به كورد روونادات.
ساموێڵ والبێرگ، بە کوردستان24ی گوت: "به‌بینینی ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ كورد دا له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تییه، راسته هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی وه‌ك هاوبه‌ش یان هاوپه‌یمان به‌رانبه‌ر كورد به‌كاردێت، له سه‌رووی هه‌موویان به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی دۆستایه‌تی هه‌نگاوه دروسته‌كه‌یه، چه‌ندین ده‌یه‌یه ئه‌و دۆستایه‌تییه له‌نێوان ئه‌مەریكا و كورد دا هه‌یه و مێژووەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی 1991، بۆیه ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی هه‌یه توندوتۆڵ و به‌هێزه و هیچ شتێك ناتوانێت گۆڕانكاری له‌و دۆستایه‌تییه‌ی هه‌یه بكات، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆستایه‌تییه پێشوازی له كورده‌كان ده‌كه‌ین".