بێلسا پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تانگۆی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
پێیوایه له ئێستادا له توانایدا نییه ببێته راهێنه‌ری تانگۆ

مارسێلۆ بێلسا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینای ره‌ت كرده‌وه
له لێدوانێكی بۆ رادیۆیی لاپرۆسۆسی ئارجه‌نتینی ئارماندۆ پێرێزی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجه‌نتینا رایگه‌یاند، كه داوای له بێلسا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری پێشووی ئارجه‌نتینا بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی تانگۆ بكات.
هه‌روه‌ها بێلسا به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئارجه‌نتینای گوتووه كه ئه‌و ئاماده نییه پۆستێكی ئاوا وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت راستگۆ بێت ئێستا ئه‌و له‌توانای نییه ببێته راهێنه‌ری تانگۆ.
بێلسا له نێوان ساڵه‌كانی 1998 بۆ 2004 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا بووه و توانی میدالیای زێرینی ئۆڵۆمپیادی ئه‌سینای بۆ بباته‌وه، مانگێ پێش ئێستاش، دوای 2 رۆژ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.