واشنتن: پشتگیری تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دووپاتده‌کاته‌وه.
ڤیکتۆریا تەیڵەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق لە نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و دەڵێ، پشتگیری تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
تەیڵەر هانی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەدات لە دیالۆگ بەردەوام بن، وەک رێگەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە بەهێزی و پێداگری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی سەربەخۆ.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، له تویتێكدا دووپاتی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه، ك تێیدا رایگه‌یاندبوو، دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌هێز و فراوان ده‌مێنێته‌وه.
Deputy Assistant Secretary Taylor confirmed longstanding support for the KRG in her meeting with @SafeenDizayee, urging continued dialogue with Baghdad as the path to ensuring a strong, resilient Iraqi Kurdistan Region within a sovereign Iraq. #UNGA78 pic.twitter.com/bbXagq8ys5
— U.S. State Dept - Near Eastern Affairs (@StateDept_NEA) September 20, 2023