گۆڕانكاری له ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دا هاتووه
له نوێترین ریزبه‌ندی فیفا بۆ باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان، ئارجێنتینا له پێشه‌نگی جیهان مایه‌وه و 7 خاڵیشی زیاد كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكاش پله‌ی یازده‌یه‌می جیهانی گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 ئه‌یلوولی 2023، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ریزبه‌ندی نوێی مانگانه‌ی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه، عێراق یه‌ك پله بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشاوه.
هه‌ڵبژاره‌ی ئارجێنتینا دیسان پارێزگاری له لوتكه‌ی جیهان كرد، فه‌ره‌نسا و به‌رازیلیش له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
ئینگڵاند، به‌لجیكا، كرواتیا و هۆڵه‌ندا له پله‌كانی چواره‌م تا حه‌وته‌میان گرتووه. هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش پله‌یه‌ك بۆ خواره‌وه ده‌به‌زیوه و له خانه‌ی نۆیه‌م جێگیر بووه، ئیسپانیاش له خانه‌ی ده‌یه‌می جیهان ده‌بینرێت.
پۆرتوگال دوای گه‌یشتنی بۆ یۆرۆی 2024، پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه و خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له نێو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌رزترین پله‌ی له ریزبه‌ندییه‌كه هه‌یه كه خانه‌ی سێزده‌یه‌مه، هه‌ڵبه‌ت لوتكه‌ی باشترینه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیاشی گرتووه.
له‌سه‌ر ئاستی ئاسیاش ژاپۆن پێشه‌نگی باشترینه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیای گرتووه و پله‌ی نۆزده‌یه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشاوه و پله‌ی 21ـه‌می گرتووه. سعوودیه‌ش له ریزبه‌ندی 57ـه‌مینی جیهان دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشا و پله‌ی 69ـی باشترینه‌كانی جیهانی گرتووه.
سان مارینۆ له ریزبه‌ندی كۆتایی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دێت كه خانه‌ی 207ـه‌مه.