دووباره نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه

K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینی، جارێكی تر هه‌ردوو جۆره‌كه به‌رزبوونه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رو 93 دۆلار.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یللولی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 93 دۆلار و 71 سه‌نته.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی بۆ 90 دۆلار و 17 سه‌نت دابه‌زی.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 924 دۆلاره.
پێشتریش شرۆڤه‌كارانی "بانكی ئۆف ئه‌مه‌ریكا گڵۆباڵ ریسێرچ"ی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی به‌رده‌وامی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له ئاسیا له‌سه‌ر نه‌وت، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.