كۆنسوڵی گشتی له‌ باره‌ی توركیا پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتییان وه‌ڵامی كوردستان 24 ده‌داته‌وه‌

توركیا به‌ نیازه‌ داوای داخستنی قوتابخانه‌ و دامه‌زراوه‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بكات

K24 - هه‌ولێر:

کۆنسوڵی گشتی تورکیا, لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا پەیوەندی ھەرێمی کوردستان و تورکیا بەھێز تر دەبن و پەیوەنديیەکان دەچنە ئاستێکی باڵاتر، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیيانە حکوومەتی تورکیا و ھەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە، ئیدانەكردنی کودەتاکەش لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ھەرێم بەرز دەنرخێنن.

دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا پەیوەندی ھەرێمی کوردستان و تورکیا بەرەو ئاستێکی باڵاتر ھەنگاو دەنێن، وێنەی سەرکردە باڵاکانی کورد و تورکیاش لە نێو دەزگا فەرمیيەکانی ئەو وڵاتە گەواھیدەری ئەو راستیەن، کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، بۆچوونی وایە پەیوەنديیە سیاسیيەکان و ئابووری و ئاڵوگۆرە بازرگانیەکان ئەوە دەسەلمێنن تورکیا و ھەرێمی کوردستان, دوو ھاوبەشی سەرەکین لە ناوچەکە.

ئێستا ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن بەدوای جێگرەوەی تورکیان بۆ گەشتکردن، چونکە وەرگرتنی ڤیزای تورکیا تا رادەیەك ئەستەم بووە، پرسیارم لە کونسولێ گشتی تورکیا لە ھەرێم کرد ئاخۆ ئەوان چ ئاسانکارییەکی گەشتکردن بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دەکەن کە بیانەوێ سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، ئەو گوتی لە ھەوڵدان لە نزیکترن کاتدا کێشەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ئێرە چارەسەر بکەن و بە ھیچ شێوەیەك ڤیزای تورکیا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە پارە نابێت.

کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ماوەکانی داهاتوو، لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی ھەڵوێستی ئەوان بزانێت لەبارەی بریاردان لە داخستنی ئەو قوتابخانە و زانکۆ و دەزگایانەی کە لە ھەرێمی کوردستانن و سەر بە بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەنن، کە لە تەواوی تورکیا بڕیاری داخستنیان لێدراوە.