ئانچیلۆتی هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت

ئاردا گولەر زوتر لەو وادەیەی بۆی دیاری کرابوو گەڕایەوە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ریال مەدرید، به‌ڵام تا كۆتایی مانگی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
ئاردا گولەر هێرشبەرە لاوەکەی ریال مەدرید، ئەم وەرزە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات، چاوەڕێ دەرکرا ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی ئامادەبوو و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کرد.
بە هەمان شێوە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی شاهانەکانیش بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی کرد، بەڵام بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید هەردوو یاریزانەکە ئامادە نابن.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئاردا گولەر دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان و لە یاریی بەرامبەر سێڤییا، لە گەڕی دەیەمی لالیگا رۆژی 22ـی مانگی داهاتوو بەشداری یەکەم یاریی یانەکەی بکات.
ئاردا گوله‌ری ته‌مه‌ن 18 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فێنه‌رباهچه به‌شداریی 35 یاریی كرد، شه‌ش گۆڵ و حه‌وت ئه‌سیستی تۆمار كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ریال مه‌درید ئاردا گوله‌ری بۆ شه‌ش وه‌رزه تا هاوینی 2029 هێنایه ریزه‌كانی، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا گرێبه‌سته‌كه‌ی به 20 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كراوه، له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو پاداشت به گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كان، له ئه‌گه‌ری فرۆشتنه‌وه‌ی له داهاتوو یانه‌ی فێنه‌رباهچه 20%ـی نرخه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
