دوو لیواكه له كهركووك جێگیركراون
دوو لیوای پێشمهرگه لهلایهن ئهمهریكا پڕچهك كراون و مهشقیان پێكراوه
K24 - ههولێر:
دوو لیوای پێشمەرگە كه لەلایەن ئەمەریکاوە پڕچەك دەکرێن و لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانانیشەوە مەشقی تەواوەتیان پێکراوە, لە سنووری کەرکووك بەشداری شەڕی داعشیان پێدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت ئەم دوو لیوایە ئامادەن بەشداری شەڕی کۆنترۆڵکردنی موسڵ بکەن.
ئەمانە پێشمەرگەی فەوجی دووی لیوای دووی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن 10 هەفتەیە لەلایەنە هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێکراوە.
ئەمەریکا لیوای یەك و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی پڕ چەك کردووە. لە سنووری کەرکووك ئەم دوو لیوایە جێگیر دەکرێن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات ئەرکی ئەم دوو لیوایە لە سنووری کەرکووکە ئەگەریش فەرمانیان پێبکرێت ئەوا بەشداری شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی ناو موسڵ دەکەن.
بەرپرسی مەشقی هاوپەیمانانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم دوو لیوایە مەشقی تەواوەتیان لەسەر چەکی قورس و سووك پێکراو و دڵخۆشیشن بە سەرکەوتنی دوو لیواکە لە مەقشەکەدا, لە بارەی بەردەوامی مەشقەکەش دەڵێت ئێمە لە هەر کوێی بێت مەشق بە هێزەکان دەکەین.
ئیوە ورەێکی بەرزان نیشانی وڵاتانی هاوپەیمان داوە پێداگرێکی زۆرتان کردوە بۆ فێر بوون.
ئەم رێورەسمەی ئەمرۆ مانای کۆتای هاتنی مەشق و راهێنان نییە بەڵکو دەبێت بەردەوام بین لە مەشق و راهێنان و زانیاری زیاتر پەیدا بکەن بۆ ئەوەی بە باشی رووبەروی دوژمنە هاوبەشەکەمان ببینەوە.
هێزی پێشمەرگە لەگەڵ بەردەوامی شەڕی داعش لەلایەن هاوپەیمانانیشەوە لەسەر ستانداری سەربازی پێشکەوتووی جیهانی مەشقیان پێ دەکرێت, جگە لەمەش لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی داعشەوە پڕ چەك دەکرێن و یەکێکە لە کاریگەرترین هێزەکان کە شکستی بە داعش هێناوە.