یاریزانێكی عێراقی له هه‌ولێر گره‌وه‌كه‌ی له كریستیانۆ و نێیمار برده‌وه
عه‌لی جاسم ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به باشترین یاریزانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌ستنیشان كرا.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له یه‌كه‌مین یاریی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێپاهانی ئێرانی بووه‌وه، یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، عه‌لی جاسم له‌و یارییه‌دا ئاستێكی سه‌رنجراكێشی پێشكه‌ش كرد و دوو گۆڵی یانه عێراقییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
عه‌لی جاسم له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا ركابه‌ری هه‌ریه‌كه له سیپتان پاونجتانی ناوه‌راستكاری یانه‌ی بانكوك یونایتدی تایله‌ندی و عه‌بدوالواحید نیعمهتۆڤی ئۆزبه‌كیستانی و ئه‌لیساندرۆ لویانی ئوسترالی كرد.
عه‌لی جاسم 93%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و خه‌ڵاتی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیای پێبه‌خشرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری نه‌سڕ و نێیمار دا سیلڤای هێرشبه‌ری هیلالی سعوودیه به‌شداریی یه‌كه‌مین یارییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد، به‌ڵام له ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رنه‌كه‌وتن.
تم اختيار نجم نادي القوة الجوية علي جاسم ليكون نجم المستقبل من نيوم في الجولة الأولى من دور المجموعات في #دوري_أبطال_آسيا 🦅✨#نجوم_المستقبل_تقدمها_نيوم | @NEOM pic.twitter.com/9rhoy1VEVI
— دوري أبطال آسيا (@theAFCCL_ar) September 23, 2023