پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری عوسمان دێمبێلی بێت

پاریس سانجێرمان بڕیاری داوه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری عوسمان دێمبێلی بێت و دوو یانه‌ی پرێمه‌رلیگیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵن.
پێگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه ئه‌و ئاسته‌خراپه‌ی ده‌ستپێكی عوسمان دێمبێلی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان هه‌مووانی نیگه‌ران كردووه، جگه له‌وه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئابووری یانه‌كه دروست كردووه.
عوسمان دێمبێلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 119 یاری 40 گۆڵی تۆمار كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، به‌ڵام له كۆی 5 یاری له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك و ئاسیستێك بكات.
پێگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا نووسیویه‌تی: كارگێری پاریس سانجێرمان بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌كه رازی بێت ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری دێمبێلێ بن كه ئێستا نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان ته‌نیا 60 ملیۆن یۆرۆیه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پاریس كه‌وتووه‌ته ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دارایی گه‌وره، چونكه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی گۆنكالۆ رامۆسی به‌رامبه‌ر 63 ملیۆن پااوه‌ند گواسته‌وه، كۆڵۆ موانی به 76 ملیۆن پاوه‌ند له فرانكفۆرته‌وه هێنایه ریزه‌كانی، جگه له‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له ماركۆ ئاسێنسیۆ و برادلی باركۆلۆی گواسته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی ئارسێناڵ و تۆتێنهامی له‌نده‌نی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌رگای رۆیشتن له‌به‌رده‌م دێمبێلی بكاته‌وه.
