چاڤی ته‌نیا یه‌ك یاریزان به سه‌ركرده‌ی ریمۆنتادایهكه ده‌ستنیشان ده‌كات

بارسێلۆنا ریمۆنتادای به‌سه‌ر سێلتا ڤیگۆ كرد و پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له لالیگا تۆمار كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، به‌مه‌ش چاڤی هێرناندێز له كۆی 70 یاری له لالیگا 50 سه‌ركه‌وتنی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد.
له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، بارسێلۆنا تا خوله‌كی 80 به دوو گۆڵ له دواوه‌ی سێلتا ڤیگۆ بوو، به‌ڵام له ماوه‌ی كه‌متر له 10 خولهك، بارسێلۆنا 3 گۆڵی تۆمار كرد و ریمۆنتادای به‌سه‌ر میوانه‌كه‌یدا كرد.
له دوای یارییه‌كه چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ئه‌م یارییه بۆ ئێمه باش نه‌بوو، پێشتر كاتێك كه‌وتباینه ئه‌م دۆخه، نه‌مانده‌توانی ئاوها ده‌ربكه‌وین و بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه داوام له یاریزانه‌كانم كردووه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت، ئازا و بوێر بن و له شكست نه‌ترسێن و له هیچ بارودۆخێكدا چۆك داناده‌ن و سه‌ریان نزم نه‌كه‌ن.
له‌م یارییه یاریزانه‌كانم سه‌لماندیان بوێر و ئازان، باوه‌ڕیان به گه‌ڕانه‌وه و ریمۆنتادا هه‌بوو، سه‌ركه‌وتنه‌كه چێژبه‌خش بوو، هه‌رچه‌نده له یارییه‌كه‌دا ئازاری زۆرمان چه‌شت، به‌ڵام به ئاسووده‌یی ده‌خه‌وین چونكه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی لالیگامان گرتووه.
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت یاریزانێك به سه‌ركرده‌ی ریمۆنتادایهكه ده‌ستنیشان بكه‌م بێگوومان ئه‌و شانازییه به گاڤی ده‌به‌خشم هاوشانی باڵدی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و زیره‌ك و ژیرانه‌یان هه‌یه، ده‌توانن له دۆخه قورسه‌كان به عه‌قڵیه‌تی گه‌وره‌ی خۆیان ئه‌نجامه‌كه بگۆڕن.
پێكانه‌كه‌ی دی یۆنگ نیگه‌رانی كردم، هیوادارم مه‌ترسیدار نه‌بێت، له دوای پێكانی ئه‌م یاریزانه تیپه‌كه‌م پێویستی به زیندووكردنه‌وه هه‌بوو، بۆیه پێنج گۆڕانكاریم كرد، خۆشبه‌ختانه یارییه‌كه‌مان برده‌وه، هیوادارم له كۆتایی دا بڵێین ئه‌م 3 خاڵه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ به‌ده‌ستمان هێنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای بۆ یه‌كلایی كردینه‌وه.
