"ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بێت"

فرینكی دی یۆنگ مایسترۆی بارسێلۆنا تووشی پێكانێكی قورس بوو، پێشبینی ده‌كرێت بۆ 9 یاریی داهاتووی بارسێلۆنا داببڕێت، له نێویاندا به‌شداریی یاریی كلاسیكۆش ناكات.
له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، له یاریی نێوان بارسێلۆنا و سێلتا ڤیگۆ، دی یۆنگ له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه له پاژنه‌ی پێی راستی تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واونه‌كرا و له خوله‌كی 30 یاریگه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، پێكانه‌كه‌ی دی یۆنگ قورسه و لانیكه‌م پێویستی به 7 هه‌فته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، به‌مه‌ش ره‌نگه له 9 یاریی داهاتووی بارسێلۆنا داببڕێت.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دی یۆنگ له‌م یارییانه بێبه‌ش ده‌بێت: (مایۆركا، سێڤییا، پۆرتۆ، گرنادا، بلباو، شاختار، ریال مه‌درید، سۆسیداد و شاختار).


