ته‌نها یه‌كجار ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه
عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق هەوڵەکانى چڕکردۆتەوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگى ئابی داهاتوودا دەست بە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بکرێت.
ئەم هەوڵانەى کۆمیسیۆنیش لەکاتێکدا هێشتا بەشێك لە پارێزگاکانى کەرکووک و نەینەوا و ئەنبار، لەژێر دەستى داعشدان، بەهۆى ناکۆکى نێوان پێکهاتەکانەوە تا ئێستا دیار نییە ئەو هەڵبژاردنە کەرکووك دەگرێتەوە یاخود نا، چونکە لە رابردوودا ئەو پارێزگایە لە دوو هەڵبژاردن بێ بەش بوو.
حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌كۆتایى ساڵى 2017 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نه خۆجییهكانى عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام نایانه‌وێت ئه‌م جاره كه‌ركوك بێ به‌ش بكرێت و جیابكرێته‌وه له‌پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق هه‌ر بۆیه كۆمسیۆن بڕیاریداوه كه هه‌ڵبژاردن كه‌ركوكیش بگرێته‌وه.
ناوه‌نده‌كانى كۆمسیۆن جمه‌یاندێت له‌خه‌ڵك و هاوڵاتیان كارتى بایۆمه‌ترى وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانى كۆمسیۆن ده‌ڵێن؛ به‌شدارى كردنى خه‌ڵك وه‌ك پێویست نیه و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن تا ئێستا له‌سه‌دا33ى خه‌ڵكى شاره‌كه، كارتى بایۆمه‌تریان وه‌رگرتووه ئه‌گه‌ر به‌پێ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بێت ئه‌وه خه‌ڵكێكى زۆر بێ به‌ش ده‌بن له مافى ده‌نگدان.
به‌ڵام تا ئێستا عه‌ره‌ب و توركمان سوورن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی پێشوتریان كه كاركردنه به‌تۆمارى 57ى شاره‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى دیمۆگرافیاى كه‌ركوكه بۆ پێش ساڵى 2003.