پێكانه‌كه‌ی ئاردا گوله‌ر ترسی خسووه‌ته دڵی ئانچیلۆتی و پێرێز

ئاردا گولەر یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید سەرلەنوێ تووشی پێکان بوو، به‌مه‌ش ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی درێژتر كرایه‌وه.
لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ئاردا گولەر بگەڕێتەوە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید و لە یارییەکانی داهاتوو بەشداری بکات، ئەم یاریزانە تورکیە جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.
ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند ئاردا گولەر لە کۆتا بەشەکانی ئەمڕۆی مەشقەکان تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووە و بەمهۆیەوە رەنگە سێ هەفتەی دیکەش نەگەڕێتەوە یاریگاکان.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی لاس پاڵماس رایگەیاند کە ئاردا گولەر لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە.
چاوەڕێش دەکرێت چەند پشکنینی دیکە بکرێت بۆ ئەوەی بە فەرمی جۆری پێکانەکەی و ماوەی دووركه‌وتنه‌وه‌ی رابگەیەنرێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه دۆخی پێكانه‌كه‌ی ئاردا به ته‌واوه‌تی روون نییه و ترسی خستووه‌ته دڵی ئانچیلۆتی و فلۆرێنتینیۆ پێرێز.
ئاردا گوله‌ری ته‌مه‌ن 18 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فێنه‌رباهچه به‌شداریی 35 یاریی كرد، شه‌ش گۆڵ و حه‌وت ئه‌سیستی تۆمار كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ریال مه‌درید ئاردا گوله‌ری بۆ شه‌ش وه‌رزه تا هاوینی 2029 هێنایه ریزه‌كانی، به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا گرێبه‌سته‌كه‌ی به 20 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كراوه، له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو پاداشت به گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كان، له ئه‌گه‌ری فرۆشتنه‌وه‌ی له داهاتوو یانه‌ی فێنه‌رباهچه 20%ـی نرخه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
.jpg)