وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: سبەی لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فه‌رمییه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فه‌رمییه.
له ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه: سبەی بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) پشووە.
پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندبوو، بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.