"بارسێلۆنا چاره‌نووسی جواو كانسێلۆی له‌گه‌ڵ مان سیتی یه‌كلایی كرده‌وه"
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكرده‌وه، بارسێلۆنا به شێوه‌ی زاره‌كی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی كانسێلۆ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه، هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی كانسێلۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌بێته هه‌میشه‌یی.
جواو كانسێلۆ هاوینی رابردوو به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه و له پێنج یاریی دوو گۆڵ و ئه‌سیستێكی تۆمار كردووه.
كانسێلۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی پێگه‌یشتووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ڤالێنسیا و ئینته‌ر میلان و یوڤێنتۆس و بایرن میونشن كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ مان سیتی تا هاوینی 2027، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت نه‌گه‌ڕێته‌وه مان سیتی و به یه‌كجاری له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه.