پاپای ڤاتیكان پهیامێك ئاراستهی كهسوكاری قوربانییانی رووداوهكهی حهمدانییه دهكات

K24 - هەولێر:
پاپای ڤاتیکان له رێگهی وهزارهتی دهرهوهی ڤاتیكانهوه، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانيیانی رووداوەکەی حەمدانییە دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆيان دووپاتدەکاتەوە.
له پهیامهكهیدا پاپا فرانسیس پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانيیانی رووداوە کارەساتبارەکەی حەمدانییە دەکات و هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆی بۆ کۆمەڵگەی سریانی و قوربانيیانی رووداوەکە دووپاتکردەوە.
پاپا فرانسیس لەم ساتە ناخۆش و بەئازارەدا، جەخت لە گرنگی یەکگرتن، میهرەبانی و ئارامگرتن دەکاتەوە.
درەنگانی شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندارن، وێڕای ونبوونی دهیان كهسی دیكه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و ژمارەیەک لە بریندارانی ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواسترانەوە.
رۆژی 27/9/2023، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا 47 بریندار لە هەولێر و 20 برینداریش لە شاری دهۆک چارەسەر دەکرێن.
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە لە ماوەی 72 کاتژمێردا، رادەگەیەنرێت و دەخرێتە بەردەم سەرۆکی حکومەت بۆ لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون.
روونیشیکردبووهوه، لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان نەبوونی بارودۆخی سەلامەتی و ئەمنی لەم هۆڵەدا پشتڕاست دەکەنەوە، کە نزیکەی 1900 کەسی تێدابووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتبوو، "دەزگا ئەمنییەکان توانیویانە 14 تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەنێویاندا 10 کرێکار، خاوەنی هۆڵەکە، هەروەها 3 کەسی دیکە کە تێوەگلاون لە گڕگرتنی یارییە ئاگرینەکان لەکاتی رووداوەکەدا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی نزیکەی 200 کەس و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکە.
