نوێترین زانیاری له‌باره‌ی داهاتووی ئاسۆ رۆسته‌م

یانه‌ی شوڕته رازیبووه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری ئاسۆ رۆسته‌م بێت، یانه‌كانی هه‌ولێر و زه‌وراش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره كورده له كێبڕكێ دان.
ئاسۆ رۆسته‌م گرێبه‌ستێكی بۆ دوو ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته واژۆ كردووه، به‌ڵام شوڕته رازیبووه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری ئاسۆ رۆسته‌م بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی هه‌ولێر گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاسۆ رۆسته‌م ده‌ستپێكردووه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسۆ بۆ ڕیزه‌كانی قه‌ڵاومناره دووره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو زه‌ورا به ئۆفه‌رێك هاتووه‌ته نێو ململانێی گواستنه‌وه‌ی ئاسۆ رۆسته‌م و به‌ربه‌ستی بۆ رۆیشتنی ئاسۆ بۆ هه‌ولێر دروست كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی كوردستان24، ئاسۆ رۆسته‌م حه‌ز ده‌كات بۆ هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه و چاوه‌ڕێی زیادكردنی ئۆفه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌پێناو ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستی یه‌عقوب یوونسی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئامانجی ئه‌وه‌یه هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ی شوڕته بكاته شوێنگره‌وه‌ی، به‌ڵام گفتووگۆیه‌كان به‌رده‌وامن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاره‌نووسی ئاسۆ رۆسته‌م یه‌كلایی بكرێته‌وه.
