كۆميسيارى يه‌كێتى ئه‌وروپا ستايشى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
كۆميسيارى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كارى مرۆيى كريستۆس ستيلياندێز رايگه‌ياند، هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسى گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازييه مرۆييه‌ى له ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌رانيان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:

گوتيشى: يه‌كێتى ئه‌وروپا و كۆميسيۆنى يه‌كێتييه‌كه هاوكارى و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى ئاواره و په‌نابه‌ران له لايه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رز ده‌نرخێنێت.
ئه‌م قسانه‌ى ناوبراو له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا هاتن كه نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجاميدا.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، تا ئێستا يه‌ك مليۆن و 600 هه‌زار په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمى كوردستان په‌نادراوون و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه 500 هه‌زار ئاواره‌ى ديكه رووبكه‌نه هه‌رێم.
گوتيشى: حكومه‌تى هه‌رێم پێويستى به هاوكارى و كۆمه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه له پێناو دابينكردنى پێويستييه‌كانى ژيان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران.