هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری مێژوویی له میسر دۆزرایه‌وه

K24 – هەولێر:
نێرده‌ی شوێنه‌واری میسری، ئه‌ڵمانی و نه‌مساوی دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆزه‌ی سه‌رداپۆشراو له گۆڕستانی شاژنه "مه‌ریت نیث" له خانه‌واده‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌ی ئوم عیقاب راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه مسته‌فا وه‌زیری، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌میانی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی گه‌ڕان و پشكنیندا، توانراوه سه‌دان "گۆزه‌ی سه‌رداپۆشراو" له گۆڕستانی شاژنه "مه‌ریت نیث" له خانه‌واده‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌ی ئوم عیقاب له ئه‌بیدۆس له سۆهاچ بدۆزرێته‌وه، كه هه‌ر هه‌موویان پاشماوه‌ی "مه‌ی"ـیان تێدا ماوه.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسری روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆزه سهرداپۆشراوانه به باشی ماوه‌نه‌ته‌وه و پاشماوه‌ی مه‌ی-یان تێدایه كه ته‌مه‌نی ئه‌و مه‌یه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ده‌بێت.
هاوكات دیترش راو، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی ئه‌ڵمانی له قاهیره باسی له‌وه كردووه، توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی زانیارییه مێژووییه‌كان له‌م گۆڕستانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك جگه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێنج هه‌زار گۆزه سه‌رداپۆشراوه، هاوكات توانراوه كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته و ته‌خته‌دار بدۆزنه‌وه، كه پێده‌چێت وه‌ك سندووقی هه‌ڵگرتنی ته‌رمی شاژنه نیث و وه‌زیره‌كانی به‌كارهاتبن.
دیتریش سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، مهریهت نیث به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی پایه‌به‌رز و خۆشه‌ویست بووه. هه‌روه‌ها دیترش ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ئه‌و شاژنه ره‌نگه یه‌كه‌م ئافره‌ت بووبێت كه له ئه‌بیدۆس پۆستی شاژنی هه‌بووبێت.