ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی: به‌غدا كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دروست كردووه

K24 – هەولێر:
به‌شێك له مامۆستایان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه و ناچنه پۆله‌كانی خوێندن و وانه ناڵێنه‌وه، هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه ده‌كات، به‌غدا كێشه‌ی بۆ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه‌ش بڕینی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و دواتریش بڕیاری دادگای پاریس به راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ دروستبوونی بارگرانی به‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لێكه‌وته‌ی نه‌رێی ئابووری لێ دروست بوو و زۆربه‌یشی كه‌وته سه‌ر شانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رباری ئه‌و پێشهاته نه‌رێیانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام مووچه‌ی مانگانه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م ساڵ سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی بوودجه‌ی فیدڕاڵ و دیاریكردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی، هێشتا له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك پێویست شایسته‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له به‌غداوه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بووه، هێشتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدان، به‌ڵام مووچه‌ی مانگی ته‌ممووزیان وه‌رده‌گرن، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستایان له چه‌ند شوێنێكدا جۆرێك له ده‌وام نه‌كردن و بایكۆت په‌یڕه‌و بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و كاره‌ی مامۆستایان په‌یوه‌ندی به دوولایه‌نه‌وه هه‌یه، كه یه‌كێكیان راستییه‌كه‌ی مامۆستایان باری ژیانیان قورسه و مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه. گوتیشی، لایه‌نی دووه‌م په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن هانی مامۆستایان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆت بكه‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان تێبینی ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان بۆ نموونه رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان دانانیشتێت، كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی دانیشتن هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری و راستی له‌وباره‌یه‌وه له رێگه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانه‌وه ده‌گاته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و ره‌نگه بتوانرێت بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به پێویستیشی زانی له كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌تایبه‌ت له به‌غداوه هه‌یه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و قه‌واره‌كه‌ی تێكبده‌ن، مامۆستایان هێشتا چاوه‌ڕوان بن و هه‌ندێكی دیكه‌ش پشوودرێژ بن تاوه‌كو قۆناغه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت.