بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى: پشتيوانى له ريفراندۆم ده‌كه‌ين
كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆتاییهات و جارێكی دیكه عیرفان عه‌للا عه‌بدولعه‌زیز به ده‌نگی 197 كه‌س له ئه‌ندامانی كۆنگره به رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆتاییهات و جارێكی دیكه عیرفان عه‌للا عه‌بدولعه‌زیز به ده‌نگی 197 كه‌س له ئه‌ندامانی كۆنگره به رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، بۆ چوارساڵی ئاینده كۆنگره‌كه‌يان بڕیاری له چه‌ند خاڵێك داوه كه بریتین له داكۆكیكردن له برایه‌تی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پشتگیری له سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات پشتگیری له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات.