پوتن سه‌ردانی چین ده‌كات
K24 – هەولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) رایده‌گه‌یه‌نێت، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی چین ده‌كات.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، بۆ ئاماده‌بوون له كۆڕبه‌ندی (یه‌ك پشتێن و یه‌ك رێگه) له‌سه‌ر بانگهێشتی شی جی بینگ سه‌رۆكی چین، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا سه‌ردانی چین ده‌كات.
پیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رۆژانی داهاتوودا كاتی سه‌ردانی پوتن بۆ چین ئاشكرا ده‌كه‌ین.
له 20ـی ئه‌یلوولی رابردوو، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ره‌زامه‌ندی له‌هه‌مبه‌ر داوهتننامهكهی سه‌رۆكی چین بۆ ئاماده‌بوون له كۆڕبه‌ندی (یه‌ك پشتێنه و یه‌ك رێگه) ده‌ربڕی، كه بڕیاره له ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) له چین به‌ڕێوه‌بچێت.
پوتن له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی (یه‌ك پشتێنه و یه‌ك رێگه)ـی دا، كه به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسیایه.
پڕۆژه‌كه پێکهاتووە لە رێگەی وشکانی و ئاسنین کە لە رێگەی بەندەری فاو لە باشووری عێراق، دەروازەی پێشابوور لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دەبەستێتەوە و زیاتر لە 25 وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 17 ملیار دۆلارە و وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 دەستپێبكات و لە 2028 کۆتایی پێبێت، درێژی هێڵی ئاسنینەکە بریتییە لە هەزار و 175 کیلۆمەتر و رێگەی وشکانییەکەش هەزار و 190 کیلۆمەتر درێژە و هەردوو رێگەکە هاوتەریب پێکەوە دروست دەکرێن و یەکتر نابڕن، تەنیا لە باکووری پارێزگای کەربەلا نەبێت دەگەنەوە یەک.