دزیكردن به ماسكی گورگ بێژه‌رانی كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی خسته پێكه‌نین
به ڤیدیۆ.. به‌هۆی سه‌یری ماسكی دزه‌كه بێژه‌ران نه‌یانتوانی كۆنتڕۆڵی پێكه‌نینه‌كه‌یان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێك، له باره‌ی رووداوێكی دزیكردن، بێژه‌رانی كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی" ئه‌مه‌ریكی، به هۆی سه‌یری ماسكی "دزه‌كه"، كه‌وتنه پێكه‌نین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دزه‌كه، به ماسكێكی گورگ، دهمو چاوی خۆی داپۆشیوه.
سته‌یسی باكا، دوای ته‌واو بوونی له خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، بواری به هاوكارهكهیدا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دواتر بخوێنێته‌وه، به‌ڵام بین براندلی به‌هۆی كۆنتڕۆڵنه‌كردنی پێكه‌نینه‌كه‌ی، نه‌یتوانی هه‌واڵه‌كه بخوێنێته‌وه و گوتی: "ئه‌مه هه‌ڵه‌ی ستهیسییه".
سته‌یسی دواتر گوتی: "ئێمه به ماسكه‌كه پێده‌كه‌نین نه‌ك به رووداوی دزیكردنه‌كه".
رووداوه‌كه له بانكێكدا بووه، كاتێك ئه‌و دزه به خۆی و ماسكی گورگ، ده‌چێته ئه‌وێ و ده‌مانچه‌كه‌ی كارمه‌ندێك ده‌رده‌هێنێت و داوای پاره‌ی لێده‌كات، دزه‌كه بڕێك پاره ده‌بات و ده‌ڕوات، ئێستاش پۆلیس به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت.