جۆن كێربی: ھیچ پاره‌یەك نادرێتە بەغدا
هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم بێبه‌ش ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بۆ ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند هیچ پاره‌یه‌ك راسته‌وخۆ نادرێته به‌غدا.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا، له‌و یارمه‌تییه داراییه‌ی بۆ عێراق كه له كۆنفرانسی واشنتۆن 1.2 ملیار دۆلار كۆكرایه‌وه، ده‌درێته به‌غدا و ئه‌ویش هیچی ناداته هه‌ریمی كوردستان. رۆژنامه‌نووسه‌كه له درێژایی پرسیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، به‌غدا هیچ له‌و یارمه‌تییه ناداته هه‌رێم، كه مێوانداریی دوو له‌سه‌ر سێی 3 ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، ملیۆنێك ئاواره‌ی تر ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان. یه‌كه‌م ئایا ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ماقووڵه؟ ئه‌گه‌ر وایه، ئیوه ده‌سه‌ڵاتتان به‌كار دێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌غدا به‌شێك له‌و یارمه‌تیانه بداته هه‌رێمی كوردستان؟ ئه‌گه‌ر نا، رێگه‌یه‌كی تر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كردنی ئه‌م كێشه‌یه؟
جۆن كێربی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: " پێمان وایه هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێكی بنه‌مایی له خودی به‌یاننامه‌كه هه‌یه، پاره‌كه ناچێته به‌غدا، ده‌ڕواته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانی، كه ئاژانسه‌كانی یۆئێن پاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێویست بۆ یارمه‌تیی مرۆیی دابه‌شی ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه یارمه‌تییه‌كان، هاوكارییه‌كانی ئیمه‌ش له‌نێویاندا، بۆ یۆئێن ده‌ڕوات بۆ دابه‌شكردن، كه به شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌ڕوات كه پێویستیان پێ هه‌یه، جا له هه‌ر شوێنێك بن و پێویستیان به‌چه‌ند بێت. ئێمه به ته‌واوه‌تی متمانه‌مان به تواناییه‌كانی ئه‌وان هه‌یه و دڵنیایین له جێبه‌جێكردنی.
كۆنفرانسی یارمه‌تیدانی عێراق رۆژی 20 ئه‌م مانگه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌وكات وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆنن كیربی رایگه‌یاند له كۆنفرانسی یارمه‌تیدانی عێراق زیاتر له 2.1 ملیار دۆلار یارمه‌تی بۆ عێراق كۆكرایه‌وه.