سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پیشبینی دەکات ئابووری جیهان بەشێوەیەکی لاواز گەشە بکات

کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی
کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

K24 - هەولێر

کریستالینا جۆرجیڤا سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات ئابووری جیهان بە شێوەیەکی لاواز گەشە بکات.

رۆژی پێنجشەممە، کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە شاری ئەبیجانی کۆتدیڤوار گوتی: "ئابووری جیهان هەستانەوەیەکی بەرچاوی نیشانداوە".

لە مانگی حەوتدا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی گەشەی ئابووری جیهانی بە رێژەی 3% بۆ هەردوو ساڵی 2023 و 2024 کردبوو،  هەروەها ساڵی رابردووش ئابووری جیهان بە رێژەی 3.5% گەشەی کردبوو.

جۆرجیڤا روونیکردەوە، جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ئۆکرانیاوە نزیکەی 3.7 ترلیۆن دۆلاری لە بەرهەمی ئابووری خۆی لەدەستداوە، هەروەها وڵاتە هەژارەکانیش زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممەی داهاتوو، پێشبینییە نوێیەکانی ئابووری خۆی لە کۆبوونەوەی ساڵانەیدا لە مەغریب دەخاتە روو، جۆرجیڤا گوتیشی: "رووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی کارەکان".

Fly Erbil Advertisment