"مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید هه‌ست به‌بێزاری و توڕه‌یی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی بایرن میونشن بۆ په‌یدا بووه.
پێگه‌ی دیفێنسیا سێنتراڵی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون وه‌رزی داهاتوو ئه‌لفۆنسۆ دێیڤزی به‌رگریكاری كه‌نه‌دی بایرن په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام ئێستا مان سیتی هاتووه‌ته نێو ركابه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه و نرخێكی زیاتری له‌و ئۆفه‌ره‌ی ریال مه‌درید پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه ئه‌لفۆنسۆ دێیڤز له هاوینی 2025 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن كۆتایی دێت، یانه باڤارییه‌كه هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، بۆیه بایرن ئه‌گه‌ر له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی شكست بێنێت هاوینی داهاتوو بایرن ئه‌م یاریزانه ده‌فرۆشێت پێش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
بێگه‌ی دێفینسیا سێنتراڵی ئیسپانیا، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی له ریال مه‌درید بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی بێلینگهام نه‌یتوانی شكست به فلۆرێنتینیۆ پێرێز بێنێت، بۆیه مان سیتی ئۆفه‌رێكی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 14 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئالفۆنسۆ دێیڤز ئاماده كردووه، ئه‌مه‌ش به واتای شكستهێنانه به ریال مه‌درید، چونكه ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید بۆ هه‌ر وه‌رزێك 8 ملیۆن یۆرۆیه و مه‌حاڵه یانه‌كه بتوانێت هه‌مان نرخی مان سیتی به‌م به‌رگریكاره كه‌نه‌دییه بدات.
ئالفۆنسۆ دێیڤزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2019 به‌رامبه‌ر ته‌نیا 14 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 163 یاری، 8 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه.
