چاڤی تووشی كێشه بووه و گورزی گهورهی بهركهوتووه

بارسێلۆنا لە گەڕی نۆیەمی لالیگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی سبهی یهكشهممه له كاتژمێر 10:00ـی شهو به كاتی ههولێر رووبەڕووی گرانادا دەبێتەوە، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی و رافینیا بەهۆی پێکانهوه بەشداریی راهێنانهكانیان نەکرد و بۆ ئەم یارییە بەردەست نابن، پێدری و دی یۆنگیش له دهرهوهی پێكهاتهكه دهبن. چاڤی هێرناندێز دهڵێت: پێكانهكهی لیڤاندۆڤسكی گورزێكی گهورهیه بۆ ئێمه.
بارسێلۆنا پێش ئەم یارییە و بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ، بە جیاوازی تەنها یەک خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ، پلەی دووەمی خولی ئیسپانیای گرتووە. لە بەرامبەردا گرانادا کە سێ یاریی رابردووی بەرامبەر بارسێلۆنا نەدۆڕاندووە، خاوەنی تەنها پێنج خاڵە و لە پلەی نۆزدەیەمی ریزبەندی لالیگا دێت.
پێش یارییەکە چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا رایگەیاند، پێکانی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گورزێکی گەورەیە بۆ ئەوان، بەڵام دڵنیایە یاریزانە لاوەکانی دەتوانن بۆشاییەکەی پڕ بکەنەوە.
لهمبارهیهوه چاڤی هێرناندێز دهڵێت: پێکانەکەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هاوشێوەی پێکانی رافینها و دی یۆنگ گورزێکی گەورە بوو بۆ ئێمە، لیڤا سەرکردەیەکی بە توانایە.
چاڤی دهشڵێت: جواو فێلیکس و فێران تۆرێس پێکەوە یاریی دەکەن، ئێمە بۆ ئەم یارییە پائۆ ڤیکتۆر و مارک گیوتمان لەسەر کورسی یەدەک دەبێت، هەروەها فێرمین لوپێز کە ئەویش بە باشی دەزانێت چۆن لە پۆستی ژمارە نۆ یاریی بکات، بەڵام بەڕاستی ئەستەمە بتوانین جێگەی ئەستێرەیەکی جیهانی وەک لیڤا بدۆزینەوە.
چاڤی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه راستە ئهوان بەهۆی پێکانی کۆمەڵێک لە یاریزانە دیارەکانیان تووشی قەیرانێکی گەورە بوونهوه، بەڵام متمانهی به یاریزانهكانی دیكهش ههیه و دهڵێت: یاریزانی دیکەشمان بەردەستە کە دەتوانن رکابەری بکەن. بارسێلۆنا ئهگهر یارییهكی باش بكات نادۆڕێت و سهردهكهوێت، ئێمە لە یاریی بەرامبەر پۆرتۆ لە چامپیۆنزلیگ بە تۆپەوە باش نەبوین، لە بەرامبەردا بەبێ تۆپ باش بوین، ئێمە بارسێلۆناین و زۆرترین داواکاریمان بۆ بردنەوە لەسەرە.
چاڤی گوتیشی: ئێمە تا ئێستا لە هیچ یارییەک نەدۆڕاوین، بەڵام دوو یاریی یەکسان بووین، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ئەرێنی نییە، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە ئاستێک پێشکەش بکەین هاوشێوەی یارییەکانی بەرامبەر بێتیس یان سێڤییا بێت، دەمانەوێت لە هەموو یارییەکان بەم شێوەیە بین.