وەرزێکی شانۆیی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

K24 – هەولێر:

شانۆی هەولێر بێدەنگی لە جوڵە و دیالۆگ و پەیامە ئاگرینەکانی هونەرمەندان، بە چەند دەقێکی ئامادەکراوی شانۆیی، ئەم هەفتەیە وەرزێکی پڕ لە نمایش لە هەولێر ساز دەکرێت.

هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەم پشوودرێژییەی بەهۆی بارودۆخی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویست بۆ بەرهەم و کارە هونەرییەکانمان کێشامان، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ نمایشکردنی دوو شانۆگەریی نوێ، کە لە زانکۆی دهۆکەوە دەبن بە میوانی هەولێر و دەست دەکەین بە نمایشە شانۆییەکانی "کوڵاف و پەیک" و "دەروێش یان گۆدۆ"، کە بڕیارە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە هۆڵی میدیا لە ئێوارەیەکی پایزەدا نمایش بکرێن.

گوتیشی: شانۆگەری "کوڵاف و پەیک" لە نووسینی غەسان کنفان و ئامادەکردنی عادل حەسەنە و نواندنی ژمارەیەکی قوتابی زانکۆی دهۆکە، کە بەشێوەیەکی جوان و فۆڕمێکی نوێ لە دنیای شانۆدا کاریان بۆ کردووە، هەروها لە رۆژی دواتردا میوانداری شانۆگەری "دەروێش یان گودۆ" دەکەین، کە لە دەرهێنانی حەمرین جەمیلە و دەقەکەشی لە لایەن هەلکەت ئیدریس عابد نووسراوە و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی دهۆکە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر نمایش دەکرێت و دوای پێشکەشکردنی ئەم بەرهەمانەش وەرزە شانۆییەکە بەردەوام دەبێت و چەند پڕۆژەیەکی نوێی هونەرمەندانیش نمایش دەکرێن.

d
s
Fly Erbil Advertisment