"ماڕادۆنای نوێ" ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ لیڤه‌رپوول؟

محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول

ستێفن وارنۆکی به‌رگریكاری پێشووی یانەی لیڤەرپوول، پێشنیارێكی بۆ كارگێری لیڤه‌رپوول كردووه‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌ ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئه‌ستێره‌ میسرییه‌كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو بۆ خولی رۆشنی سعوودیه‌.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2023دا، محەمەد سەڵاح نزیک بوو لە رۆیشتنی بۆ ڕیزەکانی یانەی جددەی سعودیه‌، بەڵام ئیدارەی لیڤەرپوول سەرەڕای ئۆفەرێکی دارایی گرانبه‌ها، به‌ڵام پارێزگاری له‌ فیرعه‌ونه‌ میسرییه‌كه‌ كرد.

ستێفن وارنۆکی بەرگریکاری ئینگلیزی لە نێوان ساڵانی 2007 تا 2022 یاریی بۆ لیڤه‌رپوول كردووه‌، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (تۆكسپۆرتی بەریتانیا) رایگه‌یاند پێشتر له‌ كاتی رۆیشتنی لویس سوارێز و فیلیپ كۆتینیۆ له‌ لیڤه‌رپوول پێشنیاری گونجاوم بۆ شوێنگره‌وه‌یان خسته‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی لیڤه‌رپوول، ئێستاش هه‌مان شت له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر ئه‌و یاریزانه‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ لیڤه‌رپوول نامێنێت.

ستێفن وارنۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد دڵنیایه‌ ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئۆفه‌رێكی به‌ 175 ملیۆن پاوه‌ند پێبگات زه‌حمه‌ته‌ ڕه‌تی بكاته‌وه‌، ده‌شڵێت: لە گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا لیڤه‌رپوول سه‌ڵاح نافرۆشێت، به‌ڵام وه‌رزی داهاتوو به‌ ناچاری ده‌ستبه‌رداری ده‌بن و پێویسته‌ له‌ ئێستاوه‌ شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه‌.

واڕنۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کڤاراتسیخێلیای هێرشبه‌ری جۆرجیای یانه‌ی ناپۆلی باشترین بژارده‌یه‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ده‌شڵێت: پێویسته‌ ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریزانێکی وروژێنەر و لێهاتوو بێت، پێموایه‌ تاکە یاریزانێک كه‌ شوێنی سه‌ڵاح بگرێته‌وه‌ كڤارایه‌، چونكه‌ یاریزانێكی عاقڵ و گه‌وره‌ و كاریگه‌ره‌ له‌ باڵه‌كان.

کڤاراتسیخێلیای نازناوی "مارادۆنای نوێ"ـی لێنراوە بەهۆی ئه‌وه‌ی یاریكردنی له‌ دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی کۆچکردووی نزیكه‌، وەرزی ڕابردوو وەک باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا دانرا، دوای ئەوەی لە یەکەم وەرزی لەگەڵ ناپۆلی سەرکردایەتی یانه‌كه‌ی کرد و دوای 33 ساڵ له‌ چاوەڕوانیی نازناوه‌كه‌ی بۆ ناپۆلی برده‌وه‌.

کڤاراتسیخێلیا (22 ساڵ) لە هاوینی 2022 لە یانەی دینامۆ باتومی جۆرجییەوە پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی کرد، بەهای ئه‌و یاریزانه‌ له‌ بۆڕسه‌ 85 ملیۆن یۆرۆیە. كڤارا له‌ كۆی 52 یاری به‌ درێسی لیڤه‌رپوول 21 ئاسیست و 15 گۆڵی كردووه‌.

گڤارا هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا
گڤارا هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا

 

Fly Erbil Advertisment