به‌رپرسێكی ریال مه‌درید كاتی هاتنی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

بەرپرسێکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشكرای دەکات کلیان ئێمباپێ هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.

ساڵانێکە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵ بۆ گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ، گۆڵکاری لاوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەدات، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بووە و ئامانجەکەیان نەپێکانەوە، کەچی بەرپرسێکی دیاری ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات، لە کۆتاییدا ئەو یاریزانە درێسی یانەکەیان ده‌پۆشێت.

خۆزێ مانوێل ئۆتێرۆ ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ریال مەدرید ئاشکرای دەکات، وەرزی داهاتوو کلیان ئێمباپێ بەبێ کێشە و بە شێوەیەکی یاسایی پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.

 ئەو بەرپرسەی مێرنگی دەشڵێت ئەم هاوینە ئێمباپێ نزیکبوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، بەڵام نەیتوانی دەستبەرداری هەندێ پاداشتی بێت کە پێشتر لەسەری رێکەوتووە.

كلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ یه‌كجاری له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ له‌ كۆی 269 یاری، 220 گۆڵ و 98 ئاسیستی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment