شانۆگەری 'کولاڤ و پەیک' لە هەولێر نمایشکرا

K24 – هەولێر:

شانۆگەری 'کولاڤ و پەیک'، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر نمایشکرا و هاوکات نووسەری شانۆنامەکەش دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەو شانۆنامەی قەتیس بوونی کەسانێکە لە سوچێکی ژیان و گیرۆدەی چەند گرفتێکی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە.

شانۆگەری 'کولاڤ و پەیک'، بەرهەمی گرووپی "شڤان" و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی دهۆکە و لە نووسین عەسان کەنفان و وەرگێڕانی "ها عەبدولعەزیز" و ئامادەکردنی عادل حەسەنە و یەکەمین نمایشی شانۆیی خۆشی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، لە چوارچێوەی وەرزی پایزەی هەولێر نمایش کرد.

ها عەبدولعەزیز، نووسەری شانۆنامەکە بۆ کوردستان24 دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەو شانۆنامەی قەتیس بوونی کەسانێکە لە سوچێکی ژیان و گیرۆدەی چەند گرفتێکی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە و کارەکتەرەکانی نێو ئەو بەرهەمە شانۆییە وێڵن بە دوای خاڵی دەرچوون لە گرفت و کێشمە کێشمەکانی نێو ژیان و دۆزینەوەی رێگەی خۆشبەختیان.

گوتیشی: ئەم بەرهەمە بە فۆڕمێکی جیاواز و پڕ لە گۆڕانکاری و گونجاندن لەگەڵ نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها تێکەڵکێشێکمان کردووە، کە نزیک بێت لەگەڵ ژیانی نەتەوەکانی کورد و عەرەب.

T
T

 

Fly Erbil Advertisment