نۆیەمین فیستیڤاڵی ئاڵوگۆڕی کولتووری لە رانیە به هاوکاری میدیایی كوردستان24 بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر:
دامه‌زراوه‌ی رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كولتووری و په‌ره‌پێدانی مرۆیی، نۆیه‌مین فیستیڤاڵی خۆی له رانیه به‌ڕێوه‌ده‌بات و تێیدا ژماره‌یه‌ك له تیپه هونه‌رییه كوردستان و وڵاتان به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) نۆیه‌مین فیستیڤاڵی رانیه بۆ ئاڵوگۆڕی كولتووری و په‌ره‌پێدانی مرۆیی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌چێت، كه ژماره‌یه‌ك له تیپه هونه‌رییه میللییه‌كانی كوردستان و وڵاتان به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان24 له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان كه به هه‌زاران كه‌س داده‌نرێن ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه بوونه.
هاوكات دڵشاد، سه‌رۆكی تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كوو تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر به دوو تابلۆی هونه‌ری به‌شداری ئه‌و فیستیڤاڵه‌یان كردووه، كه تابلۆی یه‌كه‌م تابلۆی دوورنه (دروێنه) و شاكاری هه‌موو هونه‌ره میللییه‌كانی كوردستانه.
سه‌رۆكی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر گوتیشی، بابه‌ته میللییه‌كان بابه‌تێكی گرنگ و جێی بایه‌خه، به‌وپێیه‌ی كولتوور زمانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كان و نیشانده‌ری ناسنامه‌ی ره‌سانه‌یه‌تییانه. به پێویستیشی زانی ئه‌و جۆره فیستیڤاڵانه گرنگیان پێ بدرێت و به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ناساندنی هونه‌ره میللییه‌كانی كورد گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به گه‌لانی دیكه‌ش ئاشنا بكرێت. ناوبراو سه‌رنجی بۆ گرنگی هونه‌ره میللییه‌كان راكێشا و گوتی، كاتێك وڵاتی چین كونسوڵخانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی، به ناساندنی هونه‌ره میللییه‌كانی بوو.
له‌و فیستیڤاڵه‌دا تیپی هونه‌ر میللییه‌كانی عێراق، توركیا، گانا، ئێران، جۆرجیا، یۆنان و چه‌ندین وڵاتی دیكه به‌شدارن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له شانۆی رۆمانیل له رانییه چالاكییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به میوانانیان ئاشنای ده‌كه‌ن.

.jpeg)

.jpeg)


