گفتوگۆیه‌كی 3 كاتژمێری نێوان بێلینگهام و گواردیۆلا ئاشكرا ده‌بێت

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا هاوینی رابردوو گواردیۆلا 3 كاتژمێر قسه‌ی له‌گه‌ڵ بێلینگهام كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات په‌یوه‌ندی به مان سیتی بكات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ئینگلیزییه رازی نه‌بووه و سوور بووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید.
جود بێلینگهام هاوینی رابردوو له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان له كۆی 10 یاری 10 گۆڵ كردووه.
پێگه‌ی كادێنا سێری ئیسپانیا له راپۆڕته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه پێپ گوادیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به بێلینگهام كردووه، راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنییه‌كه 3 كاتژمێر قسه‌ی بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات په‌یوه‌ندی به مان سیتی بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا به بێلینگهامی گوتووه: مانچێسته‌ر سیتی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌ره‌و شكۆمه‌ندی و شانازی هاویشتووه و حه‌ز ده‌كات بێلینگهامیش به‌شێك بێت له پرۆژه‌كه، به‌ڵام ریال مه‌درید تیپێكه پێشتر شكۆمه‌ندی خۆی هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی گواردیۆلا، به‌ڵام بێلینگهام سوور بووه له‌سه‌ر پۆشینی درێسی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو جگه له مان سیتی، یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش هاوینی رابردوو بێلینگهامی كردبووه ئامانج، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو شتێك به ئاسانی له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید شكاوه، ئێستا بێلینگهام یه‌كێكه له باشترین به‌هره‌مه‌نده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2023.
