"ئه‌ستێره‌كانی به‌ڕازیل دیسان ئابڕووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان برد"
ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال تووشی كارێكی دیكه‌ی ئابڕووبه‌رانه بوونه‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسی به‌رازیلی "ماتیۆس باڵدی" كه له هه‌ماری خۆی له تویته‌ر كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌ی 3 یاریزانی به‌رازیلی (نێیمار، ڤینسۆس و ریچارلسۆن)ـی ئاشكرا كرد كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م 3 یاریزانه شه‌وی پێنجشه‌ممه پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت بینراون.
گفتوگۆیەکی دەنگی لە ڕێگەی "واتسئەپ"ـەوە دزەپێکرا کە تیایدا نێیمار لەگەڵ خانمێك به ناوی ڕیبێکا ڕیبێرۆ، ڤینیسیۆس لەگەڵ لێتیسیا سوجیرۆ، ڕیچارلیسۆن لەگەڵ ڕیتا لۆپێز بوون.
بەرەبەیانی ڕۆژی دواتریش گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕیبێکا ڕیبێیرۆ بڵاوكرایه‌وه کە ئەو هۆتێلە بەجێدەهێڵێت کە یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لێی مابوونەوە.
دوای ئه‌م كاره ئابڕووبه‌رانه‌ی ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیل، له پاڵاوتنی مۆندیال، به‌رازیل به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا له یاریگه‌ی خۆی كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
هەرچەندە نێیمار ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، بەڵام ڤینیسیۆس جونیۆر ئاستی ئاسایی خۆی پێشکەش نەکرد، ڕیچارلیسۆنیش ئاستێكی ناجێگیری پێشكه‌ش كرد.
بەڕازیل به‌م یه‌كسانبوونه به 7 خاڵ له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، ئارجێنتینا لوتكه‌ی گرتووه، هاوكات ڤێنزویلا به 4 خاڵ له پله‌ی حه‌وت دێت.