حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری: حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی فێستیڤاڵی فیلمی كوردییه له مۆسكۆ
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی پێنج رۆژه له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی فێستیڤاڵی فیلمی كوردییه له مۆسكۆ، كه 20 فیلم تێیدا به‌شداره.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مۆسکۆوه رایگه‌یاند، فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له مۆسكۆ له‌لایه‌ن چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌رێز و دڵسۆزی كوردانی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵانه فیلمه‌كان تایبه‌تن به پارچه‌كانی كوردستان، ئه‌مساڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا به‌شداره و ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیمان لێ‌كردن.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ به فیلمێك ده‌رباره‌ی ناساندن و مێژووی ئامێری ته‌مبوور به‌شدارین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی خراپی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه نه‌توانین كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كه‌متر توانیویه‌تی پشتگیری له فێستیڤاڵه‌كان بكات.
ده‌شڵێت: كابینه‌ی نۆیه‌م فێستیڤاڵه‌كانی رێكخستووه و كارده‌كه‌ین كه فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له مۆسكۆ بكه‌ین به نێوده‌وڵه‌تی.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی له مۆسكۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ت ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له وڵاتی رووسیا و پشتیوانی كاره‌كانتان ده‌بین و سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی رووسیا ده‌كه‌ین، كه ساڵانه ئه‌م فێستیڤاڵه كوردییه له ئامێز ده‌گرن.
گوتیشی: سه‌رزه‌وی ڕووسیا به‌وه ناسراوه هه‌میشه له به‌رده‌م گه‌لی كورددا كراوه بووه چ بۆ كوردانی خودی ڕووسیا و چ بۆ له ئامێزگرتن و میوانداری شۆڕشگێڕان و ئاواره‌كانی كورد له ڕابردوودا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، گوتی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، ساڵانه له شاری دهۆك فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما ساز ده‌كه‌ین، جگه له سینه‌ماكارانی كورد له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و جیهانه‌وه سینه‌ماكاران به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا نۆ گه‌ڕی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌نجام دراوه و بۆ ئه‌مساڵیش خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ گه‌ڕی ده‌یه‌می.
لەبەشێکی تری وتارەکەیدا سوپاسی پاڵپشتییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد لە خولەکانی ئێستەو پێشتردا.