قوتابییانی هونەرە جوانەکان لە باغی شاردا وێنەی کەسایەتییەکانی کوردیان کێشا

K24 - هەولێر:

باغی شار، بە نێوەندی گردبوونەوەی خۆشەویستی کەڵە هونەرمەند و مامۆستا و کەسایەتیەکانی هەولێر ناوزەند دەکرێت، ئەم ئێوارە پاییزە قوتابییانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە خزمەت وێنەکێشانی ئەو مرۆڤه پڕ لە بەخششانە بوون، کە روخساری ژیانیان جوانتر کردووە و بوونەتە پردێک لەبەردەم گەشەسەندی هونەر و بزاڤی رۆشنبیری پایتەخت.

قوتابیانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری بەشی شێوەکاری دوور لە دیوارە داخراوەکانی هۆڵەکان، لە ئێوارەیەکی پاییزەدا خامە رەنگاوڕەنگەکان میوانی پیره پیاوان و کەسایەتییەکانی هەولێر بوون و بە هێلە رەش و سپیەکان وێنەی سیدارە و مەندیلی ئەوانەیان کێشا، کە تەمەنێکیان بە هونەر بەخشیووە و ئێستاش کەوتوونەتە پایزە تەمەن و لەم وێستگەیەی ژیاندا جارێکی تر دەستیان لە ملی هونەری رەنگدا کردەوە.

ئێوارەیەک لەگەڵ فڵچە و بەهرە و داهێنانی قوتابییاندا

کوردستان24 وەک هەمیشە لە نێو جەرگەی رووداوە هونەری و وەرزشی و لایەکانی دیکەی ژیاندا بووە و هەمیشە سەرگەرمی رووماڵی پێشهاتەکان بووە، ئەم ئێوارە لە ئامێزێکی هونەرێکدا بوو، بەڵام دوور لە دیوارە تاریک و داخراوەکاندا، لەوێ هونەر رەنگی ئاڵی خۆی دەپۆشی و روخساری مرۆڤە بە ئەزموونەکانی نیشان دەداین و بە هەمووانی دەگوت: هەم هونەر دڵی لە لێدان نەکەوتووە، هەم بەخشش و داهێنان درزی تێنکەوتووە.

بیرۆکەیەکی نوێ لەسەر شەقام

دیاره ئەم پڕۆژەیە بە رێکەوت لە دایک نەبووە، بەڵکو "وشیار مەرجان"، "زیرەک حەمەدەمین" و "فەرهەنگ غەفوور" دەمێکە ئەم پڕۆژەیان گەڵاڵە کردووە بۆ ئەوەی رۆژێکی تایبەت بۆ ئەو کەسایەتییانە رێک بخەن، کە ساڵانێک وەک مامۆستای ئەلف و بێ هونەر و زانست نەوەیەکی رۆشنبیری و هونەردۆستیان پەروەردە کردووە، بۆیە ئەوانیش وەک هەست کردن بە رۆڵی ئەو هەموو داهێنەرەی باغی شار، کە ئێستا لە پاییزە تەمەندان، ئەو پڕۆژە هونەرییەیان بە هاوکاری قوتابییانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر لە نێو جەرگەی پایتەخت رێکخست، کە ئەمەش دەربڕینی‌ خۆشەویستی و وەفایە، بەڵام بە زمان نا، بەڵکو بە رەنگی خامەکان و کێشانی وێنە و تابلۆکانیان.

س
س
خ
Fly Erbil Advertisment