لوئه‌ی سه‌ڵاح له داخی یانه‌ی هه‌ولێر كردوویه‌تییه شه‌ڕ و ده‌رگایه‌كی شكاندووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئه‌مڕۆ لوئه‌ی سه‌ڵاح چووه‌ته باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و كردوویه‌تییه شه‌ڕ و توڕه‌بووه و ده‌رگایه‌كی فیدراسیۆنه‌كه‌ی شكاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا قهرزهكهی له یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه كه‌چی رێگه‌یان به هه‌ولێر داوه به‌شداریی له خولی پیشه‌گه‌ری عێراق بكات.
لوئەی سەڵاح کە ئێستا راهێنەرایەتی یانەی کارەبا دەکات پێشتر لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2015 لە ریزی یانەی هەولیر یاریی کردووە و چەند جارێک لە رێگای دادگای وەرزشی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سکاڵای لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای پارەی گرێبەستی وەرزی 2014/2015 لە یانەی هەولێر دەکات كه بڕه‌كه‌ی 420 ملیۆن دیناره.
لوئه‌ی سه‌ڵاح پێشتر سێ‌جار له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق، دیسان سكاڵای تۆمار كردووه و داوای قهرزهكهی له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه لوئه‌ی سه‌ڵاح له پێناو ئه‌وه‌ی نیوه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئاماده‌یه له نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی خۆشبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لوئه‌ی سه‌ڵاح به كوردستان24ـی راگه‌یاند لوئه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی قهرزهكهی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر چوار رۆژه له‌سه‌ریه‌ك نه‌چووه‌ته راهێنانه‌كانی یانه‌ی كاره‌با، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لوئه‌ی سه‌ردانی باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كردووه و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی (ته‌راخیس) كردوویه‌تییه شه‌ڕ، ئه‌و لێژنه‌یه تایبه‌تن به رێگه‌پێدان به یانه‌كان بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كان.
لوئه‌ی له لێژنه‌ی "ته‌راخیس" توڕه‌بووه كه مۆڵه‌تی یانه‌ی هه‌ولێریان داوه بۆ به‌شداریكردن له خولی پیشه‌گه‌ری عێراق، له كاتێكدا هێشتا قهرزهكهی بۆ نهگێردراوهتهوه، بۆیه له كاردانه‌وه‌یه‌كی توند ده‌رگای یه‌كێك له ژووره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی شكاندووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی كوردستان24، لوئه‌ی له كاتی توڕه‌بوون بڕیاری داوه واز له كاری راهێنه‌رایه‌تی بهێنێت، چونكه پێیوایه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لاوازه و ناتوانێت به‌رگری له ماف و شایسته داراییه‌كان راهێنه‌ران و یاریزانان بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه به كوردستان24ـی راگه‌یاندووه كه لوئه‌ی سه‌ڵاح وه‌كو فشارخستنه سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی داوه و پێشبینی ده‌كرێت له 24 كاتژمێری داهاتوو له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاره‌با ده‌ست به راهێنانه‌كان بكاته‌وه.
