شاندێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌شداری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما ده‌كات
K24 - هەولێر:
نۆیه‌می فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به چه‌ند چالاكییه‌ك به‌شداری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان، به به‌شداری شاندێكی هونه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نۆیه‌م فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما ده‌ستیپێكرد.
فیستیڤاڵه‌كه تاكو رۆژی (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا تیپی هونه‌ری شاریا، كه نوێنه‌رایه‌تی تیپه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه ره‌وانه‌ی فێستیڤاڵه‌كه كراوه، به ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌شداری ده‌كات.
بڕیاره رۆژی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه، تیپی هونه‌ری شاریا چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ و پارچهمیوزیكی كوردی پێشكه‌ش بكات.