خوان لاپۆرتا: مهدریدییهكان له ئێمه دهترسێن بۆیه دهیانهوێت پیسمان بكهن

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا دووپاتیدەکاتەوە هیچ کەسێک ناتوانێت بیسەلمێنێت کە بارسێلۆنا گەندەڵی کردووە، دەشڵێت: کۆمەڵگەی مەدریدی ترسیان لەوە هەیە دووبارە بارسێلۆنا سەرکەوتن تۆمار بکات بۆیە بەردەوام دەیانەوێت کێشە بۆ یانەکە دروست بکەن، دووپاتیشدەکاتەوە هەوڵدەدەن کۆتایی مۆندیالی 2030 لە یاریگەی کامپ نو بێت.
خوان لاپۆرتا سهرۆكی یانهی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئهوه كرد متمانەی تەواویان هەیە و سەرجەم هاندەرانی بارسێلۆنا دڵنیا دهكهینهوه کە دۆسیەی نێگرێرا کۆتایی دێت و هیچ روونادات، دهشڵێت: بە زانینی مێژووی دادوەرەکە پێشبینیم دەکرد ئەم بڕیارە بدرێت، ئەم بڕیارە تەنیا لەسەر بنەمای بۆچوونی زۆرینە دراوە، پێموایە بێ مانایە و پێچەوانەی یاساکانی داواکاری گشتیە.
ئهمهی خوارهوه بهشێكی دیكهیه له قسهكانی خوان لاپۆرتا:
- ئەو راپۆرتانەی نێگرێرا پێشکەشی کردووە لە هەندێک لایەنەوە بۆ ئێمە بەسوود دەبن و ناتوانن هیچ بسەلمێنن، دڵنیام بارسێلۆنا بێ تاوان دەبێت.
- دەسەڵاتی دادوەری ئەم بابەتەی بە گەندەڵی وەرزشی وەسف کردووە، بەهیچ شێوەیەک بەرتیلدان نییە، ئەو لایەنەی ئێمە بە گەندەڵی وەرزشی تۆمەتبار دەکات ناتوانێت هیچ بسەلمێنێت.
- ئێمە پارەمان داوە بەرامبەر هەندێک خزمەتگوزاری و لە رێگەی بانکەوە پارەکەمان داوە، بۆ سەلماندنی ئەمەش 629 راپۆرت و 42 بهڵگهی ئهرشیڤكراومان هەیە و پێشکەشمان کردووە.
- ئەوان ترسیان هەیە بارسێلۆنا سەرکەوتنەکانی دووبارە بکاتەوە، دەبێت شەڕ بکەن بۆ پارێزگاریکردن لە پێگەی خۆیان.
- هەڵمەتێکی هەماهەنگ هەیە بۆ تێکدانی سەقامگیری بارسێلۆنا، کۆمەڵگەیەکی مەدریدی بەهێز هەیە کە ئێمە رکابەریمان کرد و ترسیان لە دووبارە سەرکەوتنی ئێمە هەیە، چونکە سەرۆکی یانەی ئێستای بارسێلۆنا هەمان سەرۆکە کە لە باشترین سەردەمی بارسێلۆنا ئامادەبوو، دەمەوێت ئەوە دووبارە بکەمەوە.
- حەز دەکەم زۆر زیاتر شەڕ بۆ بارسێلۆنا بکەم و رکابەری ئەم کۆمەڵگەیەی مەدریدی بکەین، من مەبەستم فلۆرێنتینۆ پێرێز نییە، بەڵکو مەدریدێک هەیە بە ئامرازی سیاسی دەورە دراوە، زۆرینەی ئەوانەی هاتنە سەر دەسەڵات لە مەدریدەوە بوون، ئەم کۆمەڵگە مەدریدیە دەیانەوێت شتەکان پیس بکەن.
- من پەیوەندیەکی باشم لەگەڵ پێرێز هەیە، ناشزانم کە دێتە کۆشکی کامپ نو یان نا، بەڵام حەز دەکەم ئامادەبێت، یاریی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید باشترین نمایشە لە جیهاندا.
- لە سەرەتای وەرز ئۆفەرمان خستە بەردەم مێسی بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو بڕیاری خۆی دا و ئێمە رێزی لێ دەگرین، ئەو نەیدەویست وەرزێکی دیکە لە فشار بەڕێ بکات، لەبەر ئەوە چووە ئینتەر مەیامی، ئێمە زۆر رێزی دەگرین و دەمانەوێت لە کامپ نو رێزی لێ بگرین، شتێکی نایابە لەگەڵ تەواوبوونی کامپ نو لە ساڵی 2026 مێسی لەوێ دەربکەوێتەوە.
- بۆ ئەم وەرزەش ئامانجمانە لالیگا و چامپیۆنزلیگ ببەینەوە.
- بەرپرسان دەیانەوێت یاریی کۆتایی مۆندیال لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێت، بەڵام ئێمە داوا دەکەین لە کامپ نو بێت چونکە شایستەیە و یاریگەیەکی گەورەترە، بەڵام دڵنیام یاریی پێش کۆتایی لە کامپ نو دەبێت.