داوا ده‌كرێت لوئه‌ی سه‌ڵاح به قورسی سزا بدرێت
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌نێو باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردوویه‌تییه شه‌ڕ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌یان به یانه‌ی هه‌ولێر داوه به‌شداریی له خولی پیشه‌گه‌ری عێراق بكات، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 لوئه‌ی ده‌رگای ژووری لێژنه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی شكاندووه، ئێستاش داوا ده‌كرێت لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی به قورسی سزا بدرێت.
لوئه‌ی سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی كاره‌با ئێواره‌ی دوێنێ له‌نێو باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردوویه‌تییه و شه‌ڕ و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنه‌كه و ده‌رگه‌ی یه‌كێك له ژووره‌كانی شكاندووه، هه‌ر ئه‌وكات به‌توڕه‌بوونه‌وه رایگه‌یاندووه به یه‌كجاری واز له راهێنه‌رایه‌تی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و راهێنه‌ره سكاڵای له به‌شی یاسایی فیدراسیۆنه‌كه تۆمار كردووه و داوای 420 ملیۆن دینار له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هاوكات به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر لوئه‌ی سه‌ڵاح چوار رۆژه بایكۆتی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی كاره‌بای كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌شێك له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوا ده‌كه‌ن لوئه‌ی سه‌ڵاح به‌هۆی ئه‌م هێرش و ره‌فتارانه‌ی به توندی سزا بدرێت، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی قهرزهكهی لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه.
لوئەی سەڵاح پێشتر 3 نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بردووه‌ته‌وه، پێشتر لە ساڵانی 2007 تاوەکو 2015 لە ریزی یانەی هەولیر یاریی کردووە و چەند جارێک لە رێگای دادگای وەرزشی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سکاڵای لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای پارەی گرێبەستی وەرزی 2014/2015 لە یانەی هەولێر دەکات كه بڕه‌كه‌ی 420 ملیۆن دیناره.