بالۆتێلی له چوونی بۆ یانه‌یه‌ك نزیك بۆته‌وه
راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش دژی هاتنی بالۆتێلی ده‌وه‌ستێته‌وه

به گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌یه‌كی ئیسپانیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بالۆتێلی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی بێشكتاشی توركیا له‌سه‌ر كڕینی ماریۆ بالۆتێلی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، راهێنه‌ری یانه توركه‌كه‌ش ده‌ڵێت: نامانه‌وێت.
ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ، مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بالۆتێلی له‌گه‌ڵ فیكره‌ت ئۆرمان، سه‌رۆكی یانه‌ی بێشكتاشی توركیا رێككه‌وتوون كه بۆ وه‌رزی نوێ بالۆتێلی درێسی یانه‌ی بێشكتاش بپۆشێت كه به هه‌ڵۆ ڕه‌شه‌كان ناسراون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سینۆل گونێش، راهێنه‌ری یانه‌ی بێشكتاش، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و هیچ ئاره‌زوویه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی بالۆتێلی نییه، ده‌شڵێت: بالۆتێلی له پلانه‌كانی مندا جێگه‌ی نابێته‌وه، هه‌رگیز حه‌زم به یاریكردنی یاریزانێكی هاوشێوه‌ی بالۆتێلی نه‌بووه، ناشزانم سه‌رۆكی یانه له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك ئه‌م یاریزانه ده‌گوازێته‌وه.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردووی له كۆی 23 یاریی ته‌نیا 3 گۆڵی بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان تۆمار كرد، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و یانه‌یه‌ش به ته‌واوه‌تی په‌راوێز خراوه و له ئێستادا له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می لیڤه‌رپوول مه‌شق و راهێنان ده‌كات.