ئه‌ندرێس ئینیێستایهكهی سێمێل: باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌یه بگه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
"یانه‌ی دهۆكم جێهێشت چونكه ئامانجی من ئه‌وه بوو بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه یاریی بكه‌م"

له گۆشه‌ی ئه‌مجاره‌ی "كوردستار" ئه‌حمه‌د سه‌بری یه‌كێك له باشترین ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كورد به‌شداریی كردووه، راشكاوانه وڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان24 ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: زۆرجار كارگێری زاخۆ ته‌نیا بۆ دڵخۆشكردنی هانده‌رانی راهێنه‌ریان گۆڕیوه.
ئه‌ندرێس ئینیێستای سێمێل
ئه‌حمه‌د سه‌بری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، خه‌ڵكی باژێری (سێمێل)ـه، بڕوانامه‌ی كۆلێژه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له زانكۆی دهۆك به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌تای یاریكردنی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی سێمێل بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك به‌هره‌كانی ئه‌و یاریزانه ته‌قییه‌وه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌فتی به‌غدا كرد و وه‌رزی رابردووش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووس له یانه‌ی زاخۆ وه‌كو یاریزانێكی جۆكه‌ر له زۆربه‌ی هێڵه‌كانی یاریگه راهێنه‌ر پشتی پێده‌به‌ست، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: له چوار هێڵی جیاواز نزار مه‌حرووس یاریی پێ‌كردم، له به‌رگری چه‌پ و راست، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كان.

ئه‌حمه‌د سه‌بری، ئه‌ندرێس ئینیێستای ناوه‌راستكاری ئیسپانی به پێشه‌وای خۆی ده‌زانێت و به ئاستی ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی بارسێلۆنا سه‌رسامه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌م به ئاستی ئینیێستا هه‌م به ڕه‌وشت و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رسامم، له عێراقیش یاریزانی دڵخوازی من نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م بوو، به‌وپێیه‌ی ستایلی یاریكردنیان له‌گه‌ڵ ئینیێستا نزیك بوو.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك له به‌رسیڤێكی كوردستان24 رایگه‌یاند نێچیرڤان شوكری یاریزانی پێشووی یانه‌ی دهۆك باشترین یاریزان بووه كه هاوشانی یاری كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نێچیرڤان شوكری لای من یاریزانێكی تایبه‌ت بوو، زۆر سوودم لێ وه‌رگرتووه، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه من زۆر پێی سهرساسم بوومه.

ئه‌حمه‌د سه‌بری، 24 گۆڵی به درێسی یانه‌ی دهۆك تۆمار كردووه و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ خولی نایابی عێراق، له‌باره‌ی هۆكاری جێهێشتنی یانه‌ی دهۆك و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی نه‌فت ده‌ڵێت: من ئامانجی گه‌وره‌ترم هه‌بوو حه‌زم ده‌كرد بۆ یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه یاری بكه‌م، بۆیه یانه‌ی دهۆكم جێهێشت، راسته هه‌ندێك كێشه‌م له‌گه‌ڵ به‌شێك له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتییه و زۆر ئاساییه.

4 یانه ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه
ئه‌حمه‌د سه‌بری وه‌رزی رابردوو له قۆناغی دووه‌م به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی نه‌فته‌وه روویكرده یانه‌ی زاخۆ، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو له قۆناخی دووه‌م په‌یوه‌ندیم به یانه‌ی زاخۆ كرد، ئه‌وكات زاخۆ له ریزبه‌ندی هه‌ژده‌یه‌م بوو، به هه‌موومان یانه‌كه‌مان له دابه‌زین رزگار كرد، هێز و قوه‌تی یانه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، دواتر به ناچاری گه‌ڕامه‌وه یانه‌ی نه‌فت، چونكه یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه مابوو، هه‌رچه‌نده له‌م هاوینه 5 ئۆفه‌رم پێگه‌یشت، به‌ڵام یانه‌ی نه‌فت ده‌ستبه‌ردارم نه‌بوون.
ئه‌حمه‌د سه‌بری ئۆفه‌ره‌كانی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند یانه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و مینا په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نه‌متوانی هیچ بڕیارێك بده‌م چونكه چاره‌نووسی من په‌یوه‌ست بوو به یانه‌ی نه‌فت، چونكه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نه‌فت نه‌مده‌توانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك بكه‌م.

یانه دڵخوازه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌بری كێیه؟
ئه‌حمه‌د سه‌بری به كوردستان24ـی راگه‌یاند له نێو ئه‌و یانانه‌ی كه یاری بۆ كردوون زیاتر له‌گه‌ڵ زاخۆ ئاسووده‌تر بووه، ده‌شڵێت: ئاواتی من ئه‌وه‌یه بۆ یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی عێراق یاری بكه‌م، به‌ڵام له دوای یانه كوردییه‌كان، زه‌ورا یانه‌ی دڵخوازی منه و حه‌ز ده‌كه‌م رۆژێكدا بێت یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه بكه‌م.
له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كان و ناجێگیری ئاستی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی زاخۆ، ئه‌حمه‌د سه‌بری پێیوایه ئاست و هێز و قوه‌تی زاخۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو كه پێشكه‌شیان كردووه، پێشبینی ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێ زاخۆ باشتر بێت، ده‌شڵێت: پێموایه به ڕێژه‌یه‌كی باش زاخۆی ئه‌مساڵ له زاخۆی پار ره‌نگه باشتر بێت، چونكه گۆڕانكاری زۆری كردووه، هیودارم وه‌رزێكی باش له پڕۆلیگ چاوه‌ڕێی زاخۆییه‌كان بكات.

هۆكاری زوو گۆڕینی راهێنه‌ر له یانه‌ی زاخۆ ئاشكرا ده‌كات
ئه‌حمه‌د سه‌بری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند نزار مه‌حرووس باشترین راهێنه‌ر بووه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یاریی كردووه، ده‌شڵێت: كارگێری زاخۆ هه‌ڵه‌یان كرد ده‌ستبه‌رداری نزار مه‌حرووس بوون.
له‌باره‌ی گۆڕینی زۆری راهێنه‌ران له یانه‌ی زاخۆ، ئه‌حمه‌د سه‌بری ده‌ڵێت: زۆرجار بۆ دڵخۆشكردنی هانده‌ران، كارگێری زاخۆ راهێنه‌ری گۆڕیوه، راسته هانده‌رانی زاخۆ هه‌میشه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی باش تۆمار بكه‌ن، ته‌نیا له دهۆك و زاخۆ به‌م شێوه‌یه نییه، هانده‌رانی هه‌موو یانه جه‌ماوه‌رییه‌كان پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خه‌نه سه‌ر یاریزانه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌ندێكجار به خراپ بۆ سه‌ر ئه‌و یاریزانانه ده‌شكێته‌وه كه ئاستیان مامناوه‌نده، هه‌ربۆیه زۆرجار كارگێری زاخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان و دڵخۆشكردنی هانده‌رانی زاخۆ راهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕیوه.

باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌یه بگاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
ئه‌حمه‌د سه‌بری پێشتر بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و ئۆڵمپی عێراق كراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته به‌رده‌وام بم و تووشی هیچ پێكانێك نه‌بم باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌یه رۆژێكدا بێت یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق بكه‌م، یاریكردن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانم و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ده‌ده‌م.

هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك پێش زۆربه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه له هاوینی رابردوو ئاماده‌كاری بۆ جامی كۆماری عێراق كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تووشی دوو شكستی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریه‌ك بوون، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا بوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌بری هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی دهۆك زۆر پابه‌ندی راهێنانه‌كان نه‌بوون بۆیه تووشی ئه‌و دوو شكسته بوون.
