سەرۆکی یەکێتی بانکەکانی عێراق: کۆنفرانسی بانکەکانی عێراق هەلێکە دەبێت بیقۆزینەوە

K24 - هەولێر

سەرۆکی یەکێتی بانکەکانی عێراق لە کۆنفرانسی ساڵانەی بانکیی عێراقی رایگەیاند، ئەم کۆنفرانسە هەلێکە دەبێت بیقۆزینەوە تاکوئەوهەلانە لەدەست نەدەین کە بۆپشتگیری لە تەکنەلۆجیا نوێ هەیە.

محەمەد مەحموود سەرۆکی یەکێتی بانکەکانی عێراق، رایگەیاند، بۆ ئەوەی زیاتر بوارەکان فراوان بکرێت و شارەزایان زیاتر سوودی لێ ببینن، و دوورکەونە لە سپیکردنەوەی پارە.

سەرۆکی بانکەکانی عێراق گوتی: "بۆ گەشەسەندنی ئابووری  و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی کەرتی ئابووری بەرەو پێش بچێت، لە رووی ژینگەیی و ئابووری، کە ئەمیش وادەکات رێ بگیرێت لەسەر ئاستی نرخی وزە و خۆراک، کە هەندێک لە دەوڵەتەکان بەرهەمەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دارایی بەرهەمهێنەرەکان بەدوای شتی نوێ بگەڕێن، بچنە ناو هاوپەیمانییەکان".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمە دەزانین ئەم کۆنفرانسە هەلێکە دەبێت بیقۆزینەوە و ئەم هەلانە لەدەست نەدەین بۆ ئەوەی پشتگیری لە تەکنەلۆجیا نوێ بکەین وهەندێک فاکتەری نوێ کە دەبێت ئاگەداربین، لە ساڵی رابردوو 124 ملیار دۆلار لە بانکەکان گەڕانەوە هەبوو، دەزانین دەوڵەتە عەرەبییەکان چەند چاڵنجێکیان لەبەردەستە کە ئەمەریکا پشتگیریان دەکات.

سەرۆکی بانکەکان ئاشکرای کرد، "لە وڵاتانی عەرەبی دیکە گەشەسەندنی ئابووری بەرەو دواوە دەڕوات، ئەمەش گرنگە و دەبێت وەرچەرخانی ئابووری لەو وڵاتە عەرەبیانە بەهەند وەرگرین وەرچارخان بکەین، من باسی هاوئاهەنگی بونیادنان دەکەم، بۆ ئەوەی باشتر بانکی عەرەبی ناوەند ببینن، گەشەسەندنی باش هەبێت هاوئاهەنگی و هاوکاری بکرێت".

محەممەد محموود، گوتیشی: "دەبێت بە تەکنیکی جیهانی و زیرەک لەسەر ئاستی رێکارەکانی پشتگیری بازرگانی خەرجی کەم بکرێتەوە، بۆ ئەوەی هەل بەدەست بێت و هاوپەیمانی هەبێت لەنێوان بانکی عەرەبییەکان تەکنەلۆژیای نوێش بەکاربێت، بۆ ئەم بابەتە، لەگەڵ ئاستی ئابووری جیهان و سیاسی و  وئاستەکانی تر بۆ ئایندەیەکی بەردەوام ئابووری بەشێوەیەکی ئەرێنی بگەڕێتەوە ئاستەکەی و بۆ پڕۆژەکانیش بەرەو پێشچوونی باش هەبێت لە رووی کشتوکاڵ و خوارن، بۆ ئەوەی لەگەڵ چاڵنجەکان بگونجی، پێزانینش هەبێت لە بەکارهێنانی تواناکانی مرۆڤ، ئەمە وا دەکات کە بۆچوونی نوێ هەبێت لەسەر ئاستی ناوچەکە و سەقامگیری بەدەست بێت".